بانگەوازی یارمەتی بۆ لافاولێدراوانی چەمچەماڵ، گەرمیان و کەلار

لە ڕۆژانی ڕابردوودا بارانی بەخوڕ و لافاو زیانێکی زۆر و زیانی گیانی و ماددییان لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان دا. لە ئەنجامی لافاوەکەدا ٥ کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. ناوچەکانی چەمچەماڵ، گەرمیان و کەلار زیاتر لە هەموو شوێنێک زیانیان پێ گەیشت و زۆرێک لە ماڵ و دوکانەکان لە ژێر ئاودا مانەوە. خەڵکی ئەم ناوچە لافاولێدراوانە لە بارودۆخێکی مەترسیداردان و چاوەڕێی یارمەتین بۆ دابینکردنی پێداویستییە ڕۆژانەییە بنەڕەتییەکانیان.

ئێمە وەک ڕێکخراوی یارمەتی مرۆیی Heyva Sor a Kurdistanê، هەر لە یەکەم ساتەکانی لافاوەکەوە کەوتینە جووڵە. ڕێکخراوەکەمان یارمەتی دارایی بۆ لافاولێدراوان کۆدەکاتەوە و کار دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک ڕاستەوخۆ لە شوێنی ڕووداوەکەدا.

بۆیە بانگەواز لە هەمووان دەکەین لە ڕێگەی Heyva Sor a Kurdistanê بەخشینی دارایی بۆ خێزانە لافاولێدراوەکان بکەن.

Heyva Sor a Kurdistanê e.V.

مەبەستی بەخشین: لافاولێدراوانی چەمچەماڵ

(بەپێی بڕیاری ADD، لە ئێستادا کۆمەڵەکەمان ڕێگەی پێ نادرێت لە هەرێمی ڕاینلاند-پفالتس بەخشین کۆبکاتەوە یان وەربگرێت.)

Heyva Sor a Kurdistanê e. V.
Kreissparkasse Köln
IBAN: DE49 3705 0299 0004 0104 81
BIC/SWIFT: COKSDE33XXX

PayPal: heyvasorakurdistan@gmail.com

paypal.me/heyvasorakurdistane

Scroll to Top